ناس کورد-
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دانوستانەکانی شاندی پارتی و لایەنە عێراقییەکان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە و دەشڵێت، دەنگی پێویست بۆ کاندیدی پارتی مسۆگەر کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤیان دەخیل بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی (29-1-2022) ڕاگەیاند، دانوستانەکانی پارتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان چەند رۆژێکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوە دەچێت و سەردان و دیدار لەگەڵ زۆربەی لایەنەکان ھەبووە، بە شێوەیەکی گشتیش تا ئێستا ئەنجامی دانوستانەکان دڵخۆشکەرن بۆ پارتی و لێکتێگەیشتنی زۆر دروست بووە.
گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی دەشڵێت، جگە لەو لایەنانەی پێشتر پارتی رێککەوتن یان ھاوپەیمانیی لەگەڵیان ھەبووە، ژمارەیەک لایەن و کۆتلەی دیکەی پەرلەمانی لەگەڵ پارتی تێگەیشتنیان ھەیە.
دەخیل ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پارتی ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ کۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کردووە و بەپێی ئەو دانوستان و لێکتێگەیشتنەی لە نێوان پارتی و لایەنە عێراقییەکان ھەیە، سەرکەوتنی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆمار مسۆگەرە، چونکە رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان ھەن بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدی پارتی بدەن.