ناس كورد-
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵوێستی جوڵانەوەكەی لەبارەی پۆستی سەرۆككۆمار ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند، 10 خاڵیان هەیە وەک مەرج، ”ئەگەر حزبەكانی دەسەڵات جێبەجێیان كرد، ئامادەین دەنگ بە یەكێكیان بدەین و كاندیدی خۆمان بكشێنینەوە.”
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (29-1-2022) هەموو ئەو مەرجانەی ئاشکرا کرد کە دیارییان کردووە بەرامبەر كشانهوهی كاندیدهكهیان و دهنگدان بهكاندیدی پارتی یاخود یهكێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.
وتیشی، پێویستە پارتی و یهكێتی پێش وادەی ههڵبژاردنی سهرۆككۆمار لهناو پهرلهمانی عێراقدا کە ڕۆژی 7ی شوباتی 2022ـە، هەموو مەرجەکان جێبەجێ بکەن کە ئەمانە بەشێکن؛
1- هەرزانکردنی نرخی غاز بۆ هاوڵاتیان.
2- لابردنی باج لەسەر هاوڵاتیان و دوکاندار و کۆمپانیاکان.
3- دروستکردنی ژمارەی بانکی بۆ مووچە خۆران و مانگانە گەڕانەوەی بەشێک لەو مووچەیەی بۆیان پاشەکەوت کراوە لەڕێی ئەو هەژمارە بانکییەوە.
4- پلەبەرزکردنەوە ی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.
5- چارەسەرکردنی ماددەی ١٤٠ و ناوچە دابڕێنراوەکان و زامنکردنی بەشە بودجەی هەرێم.
6- دابینکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
7- دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان وبە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان.
8- موچەی خانشینان هەموو مانگێک بێت و کارتی بانکییان بۆ دابینبکرێت و لەڕێی ئەو کارتەوە مووچەکانیان وەربگرن.
9- ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا.
10- هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و ئەندامانی کۆمسیاران بێلایەن بن.