گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێکى گەرمای بەهێز ڕوو لە عێراق دەکات بەڵام سلێمانی جیاوازە

2019.07.16 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکى گەرمای بەهێز ڕوو لە عێراق دەکات بەڵام سلێمانی جیاوازە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە پارێزگاکانى باشوری عێراق دەکات و هەندێجار پلەى گەرما دەگاتە 50 پلە، بەڵام کەشی پارێزگاکانى هەرێمی کوردستان ئاسایی دەمێنێتەوە و تاڕادەیەک پلەى گەرما نزمترە. دەستەى گشتیی کەشناسی عێراقی پێشبینییەکانی بۆ پلەى گەرمای پارێزگاکان خستووەتەڕوو کە بەرزترینیان لە بەسرەیە کە دەگاتە 47 پلە و نزمترینیشیان لە سلێمانییە کە 37 پلەیە. . هەر بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، کەشی پارێزگاکانى ناوەڕاست خۆر دەبێت و پلەکانى گەرماش بە جێگری دەمێننەوە و زۆر گەرم نابێت. شەپۆلەکە لە هەفتەى داهاتووەوە دەستپێدەکات و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، پلەى گەرما لە بەسرە دەگاتە 47، لە میسان 46، لە بەغدا 42، هەولێر 39 پلە دەبێت و سلێمانیش 37 پلە.