گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

چاپخانەیەکی دراوی ساختە دەستیبەسەرداگیرا

2022.01.28 - 22:09
App store icon Play store icon Play store icon
چاپخانەیەکی دراوی ساختە دەستیبەسەرداگیرا

ناس کورد-

پۆلیسی فیدڕاڵی دوو تۆمەتباری لە ناوەڕاستی بەغدا دەستگیرکرد کە پارەیەکی زۆری ساختەیان پێبووە، هاوکات دەستگیرا بەسەر چاپخانەکەشیاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیس لە ڕوونکردنەوەیەکدا (28-1-2022) دەڵێت، "لەدوای وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی تەواو، مەفرەزەکانی پۆلیس لە ناوچەی (باب شرقی) لە ناوەڕاستی بەغدا، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە شەش ملیۆن دیناریان لە جۆری 10 هەزاری پێبوو"

 

دەشڵێت، "دوای لێکۆڵینەوەی ورد و دانپێدانانی ئەو دوو تۆمەتبارە، توانرا شوێنی نیشتەجێبوونیان بدۆزرێتەوە لە ناوچەی سەعدون، لەوێ چاپێکی ڕەنگاوڕەنگ، کۆمپیوتەرێک و چەند کەلوپەلێکی تر کە بۆ ساختەکردنی پارە بەکارهێنراوە دەستیبەسەردا بگیرێت."

 

پۆلیس جەختیکردووەتەوە کە "سەرجەم کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕەوانەی لایەنی تایبەتمەند کران بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست."

me_ga.php?id=32337