ناس کورد-
قایمقامی چەمچەماڵ هۆشداری دەدات کە "هەر ئۆتۆمبێلێکی غازفرۆش غاز بباتە دەرەوەی چەمچەماڵ دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەیدا دەگیرێت و لێپرسینەوەی توندی لەگەڵ دەکرێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قائیمقامی چەمچەماڵ لە ڕوونکردنەوەیەکدا (28-1-2022) دەڵێت، بەشی سوتەمەنی قەزای چەمچەماڵ و ئاسایشیان ڕاسپاردووە بۆ چاودێریکردنی کارگەکانی غاز و فرۆشیارەکانی غازی ماڵان.
دەشڵێت، "بۆئەو مەبەستە لیژنەیەک لە بەشی سوتەمەنی و ئاسایش و پۆلیس و پێکهێنرا، ئەم لیژنەیە چاودێری هاتنی غاز بۆکارگەکان و پڕکردنەوەی بوتڵ و دابەشکردنی بەسەر ئۆتۆمبیلی غازفرۆشان دەکات".
جەختدەکاتەوە کە نرخی غاز لە کارگە 7250 دینارە و لە گەڕەکەکان فرۆشیارەکان دەیدەن بە 8500 دینار، هەروەها لەڕێگای موختاری گەڕەکەکان و فرۆشیارانی غازەوە غاز دەگەیەنرێتە هاوڵاتیان.