گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوقاف: دەنگێکی نەشاز لە مینبەری مزگەوتی گەورەی کۆیەوە هاتووە

2022.01.28 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقاف: دەنگێکی نەشاز لە مینبەری مزگەوتی گەورەی کۆیەوە هاتووە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە ڕایگەیاند، ئەو دەنگە "نەشازەی" ئەمڕۆ لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورەوە هاتووە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (28-1-2022) دەڵێت، ئەمرۆ ھەینی "لە مزگەوتی گەورەیی کۆیە لەکاتی ووتاری ھەینی دەنگێکی نەشاز بۆ چەند چرکەیەک لە بڵند گۆیی مزگەوت ھاتووە، دوای بە دواداچوونی ئەوقافی کۆیەو لقی زانایانی کۆیە بۆمان ڕوونبوویەوە کە ئەو رووداوە بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی بووە بەئەنقەست نەبووە".

 

ئەوقافی کۆیە دووپاتی دەکاتەوە کە "جارێکی تر بەھیج جۆرێ ڕووداوی لەو شێوەیە ڕووناداتەوە، داوای لێبوردن لە ھاوڵاتیانی ئازیزمان دەکەین بەھۆی ڕووداوە نەخوازرەواکەوە دڵگران بووبن".

 

جەخت دەکاتەوە "لە پاراستنی پیرۆزی مزگەوت و مینبەر لە قەزاکەمان خوای گەورە ھەموولایەک سەرفراز بکات"

 

زیاتر بخوێنەوە و ڤیدیۆکە ببینە: گۆرانی لە مینبەری مزگەوتی گەورەی کۆیەوە لێدرا