گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هادی عامری بابەتی بەشداریکردنی لە حکومەتی زۆرینە یەکلایی کردەوە

2022.01.28 - 17:26
App store icon Play store icon Play store icon
هادی عامری بابەتی بەشداریکردنی لە حکومەتی زۆرینە یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هۆشداری دا لە چەقبەستنی دۆخی سیاسیی وڵات و داوای لە هێزە سیاسییەکان کرد واز لە "پێداگری" بهێنن و بەرژەوەندی گەلی بخەنە پێش سود و قازانجی خۆیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمرۆ هەینی، 28-1-2022، هادی عامری لە وتارێکیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی سازان و ڕێککەوتن لەسەر کەسێک بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، هەروەها چۆنیەتی بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتووش" و هۆشداری دا لە "داخرانی دەرگاکە و ئەگەر ئەوەش ڕوویدا، دۆڕاوی یەکەم گەلی عێراق دەبێت."

 

عامری داواشی لە هەموو هێزەکان کرد "واز لە پێداگری بهێنن و بەرژەوەندی گەلی عێراق بخەنە پێش هەموو شتێکەوە" و وتیشی، "پێشتر من واژۆم لەسەر زۆرینەی نیشتمانی کردووە، بەڵام پێویستە ئۆپۆزسیۆن و لایەنگری هەبێت."

 

وتیشی، "پێویستە بەشێک لە شیعە، سونە و کورد لایەنگری بن، هەروەها بەشێکیان ئۆپۆزسیۆن بن، بەڵام ئەگەر شیعە لە هەردوو بەرەکەدا پشتگوێبخرێت، ئەوە ئێمە قبوڵی ناکەین، چونکە ئەوە زۆرینەی نیشتمانی نییە."