ناس کورد-
وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی کۆیە ڕوونکردنەوەی دا لەبارەى لێدانی گۆرانی لە بڵندگۆی مزگەوتەکە و دەڵێت، "هەڵەیەکی تەکنیکی بووە و بە ئەنقەست نەبووە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی، 28-1-2022، لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی کۆیە لەجیاتی قورئان گۆرانی لێدرا، ئەوەش بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە دەستی ناس کورد کەوتووە.
دواتر وتارخوێنی مزگەوتەکە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕوونکردنەوەی دا و وتی، "هۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی ئەو ئامێرەی کە لە مزگەوتەکە دانراوە و هەندێک جار دەچێتەسەر هێڵی ڕادیۆ، ئەوەش هۆکاری سەرەکی بووە."
جەختیکردەوە کە هۆکارەکە بە ئەنقەست نەبووە.
زیاتر بخوێنەوە: ڤیدیۆ؛ لە مزگەوتی گەورەی کۆیە لەجیاتی قورئان گۆرانی لێدرا