ناس کورد-
کۆمەڵەی فڕۆکەوانانیی عێراقی زانیاریی گرنگ لەبارەى ئەو فڕۆکەیە ئاشکرا دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێکی موشەکی بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدا زیانی پێکەوت و دەڵێت، "ئەو فڕۆکەیە ساڵی 2007 ئێران بەخشیویەتی بە حکومەتی مالیکی."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمەڵەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (28-1-2022) دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ هەینی فرۆکەخانەی بەغدا بە شەش موشەک بۆردومان کرا، یەکێک لە موشەکەکان ڕاستەوخۆ بەر لاشەی فڕۆکەیەکی دەرچوو لە خزمەتگوزاری (سکراب) کەوت بەناوی (YI-APX) کە ئێران لە سەردەمی حکومەتی مالیکیدا لە ساڵی 2007 بەخشی بە عێراق."
دەشڵێت، "فڕۆکەکە حکومەتی ئەو کاتەی عێراقی بە تیمێکی فڕۆکەوانی ئێرانی لە کۆمپانیای ماهان گواستەوە بۆ بەغدا."
دەشڵێت، "پاشان دوو فڕۆکەوانی عێراق چوونە ئێران بۆ مەشقکردن لەسەر بەکارهێنانی ئەو فڕۆکەیە، پاشان دەرکەوت کە چاککردنەوەی فڕۆکەکە پارەکی زۆری دەوێت، چونکە ماوەیەکی زۆرە دروست کراوە."
کۆمەڵەی فڕۆکەوانیی عێراقی ئاشکرای کرد کە "فڕۆکەکە لە بنەچەدا هی کۆمپانیای فڕۆکەوانی میسرییە و ساڵی 1983 خراوەتە خزمەتەوە، پاشان فرۆشراوە بە کۆمپانیایەکی ژاپۆنی و دواتر لە ساڵی 2006دا فرۆشراوە بە کۆمپانیای ماهانی ئێرانی".
جەختیکردووەتەوە کە "دوای تێپەڕاندنی تەمەنی دیاریکراو، فڕۆکەکە لە ساڵی 2007دا دراوە بە حکومەتی مالیکی و دواتر لە گۆڕەپانی سکرابی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا دانراوە تاوەکو ئێستا."