گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى شارەکانى کوردستان گۆڕانکارى بەسەردا دێت

2019.07.16 - 11:34
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەواى شارەکانى کوردستان گۆڕانکارى بەسەردا دێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت. . بەگوێرەى راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ (سێشەممە، 16ی تەموزى 2019)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 23 بۆ 41 پلەدا دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک. . هەروەها بۆ سبەی (چوارشەممە، 17ی تەموزى 2019)، پلەکانى گەرما گۆڕانکارییەکى ئەوتۆ بەخۆیانەوە نابینن، خێرایی با لە هەموو پارێزگاکان، لەنێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە چرکەیەکدا.