گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێكیشی داوە

پارتی لەبارەی چارەنوسی مالیكییەوە پێشنیازێكی بۆ سەدر كردووە

2022.01.28 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی لەبارەی چارەنوسی مالیكییەوە پێشنیازێكی بۆ سەدر كردووە

ناس كورد-
بەرپرسی دۆسییەی عێراق لە بارەگای بارزانی عەرەفات كەرەم ڕایگەیاند، پێشنیازیان كردووە بۆ سەدر كە مالیكی پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار وەرگرێت بەڵام ئەو ڕەتیكردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەرەفات كەرەم لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ "هشام عەلی" كە "ناس كورد" بینیویەتی (28-1-2022) ئەوەشی وت، جگە لە پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار، پێشنیازی ئەوەشیان كردووە هەندێك كەسایەتی نزیك لە مالیكی پۆست وەرگرن لە حكومەت، بەڵام سەدر ڕوون و پێداگرە لەسەر دوورخستنەوەی مالیكی و ئەوەشی چەندجار ڕاگەیاندووە.

 

بەقسەی بەرپرسەكەی پارتی، بڕیاری ئەوان ئەوەیە نەبنە لایەن لە كێشمەكێش و ناكۆكییە ناوخۆییەكانی شیعەكان و سوننەكان، بەڵام ئەوەی پێیان بكرێت بۆ هاوكاری و پشتیوانی دەیكەن.

 

لە پاش هەڵبژاردنەكەی تشرینی 2021 سەدر پێداگرە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە و دوورخستنەوەی نوری مالیكی لە پێكهێنانی حكومەت لە كاتێكدا ناوبراو 33 كورسی بەدەستهێناوە.