گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەختێک بە 70 کۆچبەرەوە ژێرئاوکەوت و قوربانییەکی زۆر هەیە

2022.01.27 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
یەختێک بە 70 کۆچبەرەوە ژێرئاوکەوت و قوربانییەکی زۆر هەیە

ناس کورد- 

بەگوێرەی کۆمەڵەی مانگی سوور، یەختێکی کۆچبەران بە 70 کۆچبەرەوە لە ئاوەکانی نزیک وڵاتی تونس ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە شەش کۆچبەر خنکاون و 30 کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد زکری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تونس (پێنجشەممە 27-1-2022) ڕایگەیاند، یەکەی هێزی دەریایی و پاسەوانی کەنارەکان 34 کۆچبەریان ڕزگارکردووە، دوای ئەوەی یەختەکەیان لەنزیک ئاوەکانی جێرجیس لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تونس ژێر ئاوکەوتووە. 

 

بەوتەی کۆچبەرە ڕزگارکراوەکان کە 34 کەسن، یەختەکە 70 کەسی لەسەر بووە، کە بەشێکی زۆریان خەڵک وڵاتی میسر و لیبیا و سودان بوون و هەوڵی گەیشتنیان بە ئەوروپا داوە. 

 

جگە لەو 34 کەسەی کە ڕزگارکراونن، تەرمی شەش کۆچبەر دۆزراونەتەوە و تائێستا 30 کۆچبەریان بێسەروشوێنن.