ناس کورد-
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بافڵ تاڵەبانی و هادی عامریدا، جه‌خت له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی كراوه‌ته‌وه و بافڵ تاڵەبانیش داوای یه‌كخستنی دیدی سیاسی و درێژه‌دان به دیالۆگی کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاندێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبەنی (پێنجشەممە 27-1-2022) لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح لهدیدارەكەدا، گفتوگۆ کراوە له‌باره‌ی رێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی و پێویستی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامی واقیعی و ده‌ستوری.
لە کۆبوونەوەکەدا هادی عامری داوای کردووە، چاره‌سه‌رێك بۆ ناكۆكی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان (پارتی و یەکێتی) بدۆزرێتەوە، چونکە به‌رده‌وامبوون و ئاڵۆزی و ناكۆكییه‌كان له هه‌موو عێراق ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بافڵ تاڵه‌بانی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له پێویستی یه‌كخستنی بۆچوونی سیاسی و درێژه‌دان به گفتوگۆ بۆ گه‌یشتن به‌و ئەنجامانەی كه خواسته‌كانی هەموو گه‌لی عێراق دەهێننەدی.