ناس کورد-
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە کە بەهۆی بارینی بەفر و بارانەوە ڕێگای دامێنی چیای گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاویەکان بەربەست کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات کە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەوە بوونی کەش و هەوا ئەم رێگایە بەربەست کراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ئەویش ( لە دامێنی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاویەکان بەربەست کراوە) لە بەر سەلامەتی شۆفێران بەفربارین وگریمانەی هەڵخلیسکان و هەڵدێران دروست دەبێت.
سەرجەم شەقامەکانی ناوشار تا ئەندازەیەکی بەرچاو گرفتی تێدانیە و هاتوچۆ تێدا ئاساییە بەڵام بەهۆی تەڕبونی شەقامەکان داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەکەین پابەندبن بە خێرایە یاساییەکان و ماوەی سەلامەتی نێوانیان بپاریزن.
لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:
ژمارە ١٠٠ سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە ١٨٨ کۆنترۆڵی هاتووچۆ
ژمارە ١١٥ بەرگری شارستانی
ژمارە ١٢٢ فریاگوزاری تەندروستی
راگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی