ناس کورد-
لەدوای ئەوەی بڕیاردرا بە بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پلەدارانی فەرماندەیی هێزەکانی 70، ئەمڕۆ بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و مووچەیان وەرگرت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە (پێنجشەممە 27-1-2022) جیاوازی پلە بۆ پلەدارانی هێزەکانی 70 بەسترا و ئەمڕۆ وەریان گرت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
لەچوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکانی پڕۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری پێشمەرگە بۆ رێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان،
بەنووسراوی ژمارە ۷٥٦ لەرۆژی ۱٦ی کانوونی دووەم، بە ئیمزای ( شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگه، کە بۆ یەکەی حەفتا نێردراوە، تیایدا ئاماژە بۆکراوە، پاش رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری ـ بە ژمارە ۲/٤/٤١٢٢ لەرۆژی ٢٠٢٢/٥/١٩ بڕیاردرا بە (خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی (یەکەی ۷۰ )هاوشێوەی (یەکەی ٨۰) لە مانگی ۱ ی ساڵی ۲۰۲۲ وە.