ناس کورد-
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامە دابەش بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی خشتەیەکی مووچە کە وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕۆژی یەکشەممە 30-1-2022، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.
25ی ئەم مانگە بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کرا، بەڵام هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو پرۆسەکە بە خاوی بەڕێوە دەچێت.