گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامە

موچە و ناونیشانى سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان دیاریکرا

2022.01.27 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
موچە و ناونیشانى سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان دیاریکرا

ناس کورد-

 

رێکارە داراییەکانى تایبەت بەموچە و ناونیشانى سێ یەکەکمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکانى بۆ ساڵى 2016-2017 کۆتایی هات و زانکۆکان داوایان لێدەکەن سەردانیان بکەن بۆ دەستپێکردنى مامەڵەى دامەزراندنیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەر دەرچوویەک هەڵگرى رەگەزنامەى عێراقى نەبێت بەگرێبەست دادەمەزرێنرێت نەک بە هەمیشەیی.

 

لاى خۆیەوە، زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ئاگادارى یەکەمەکان دەکاتەوە  کە ڕۆژی ٢ شەممە بەرواری (٣١/١/٢٠٢٢) سەعات 10:00ی سەرلەبەیانی لەهۆڵی پیرەمیردی سەرۆکایەتی زانکۆمان ئامادەبن، بەمەبەستی دیاریکردنی شوینی دامەزراندنیان و شێوازی دەست پێکردنی مامەڵەی دامەزراندنیان و ئەو پێداویستیانەی داوا دەکرێ لێیان.

No photo description available.