گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە: هێشتا ژمارەیەک چەکدارى داعش لەغوێران خۆیان رادەستنەکردووە

2022.01.27 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە: هێشتا ژمارەیەک چەکدارى داعش لەغوێران خۆیان رادەستنەکردووە

ناس کورد-

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، دواى کۆنتڕۆڵکردنەوەى تەواوەتى زیندانى غوێران لە حەسەکە بۆیان دەرکەوتووە کە هێشتا 60-90 لەو ناوچەیە ماونەتەوە و خۆیان رادەستنەکردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەسەدە لەبەیاننامەیەکدا (27-1-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردوە، ئەو چەکدارانە لەبەشى باکورى زیندانییەکە جێگیربوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانى هەسەدە داواى لەو چەکدارانە کردووە خۆیان رادەستبکەن، ئەگەرنا بەتوندى روبەڕوویان دەبنەوە.

 

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) (26-1-2022) کۆنتڕۆڵکردنەوەى تەواوەتى زیندانى غوێرانى لەحەسەکە راگەیاند.  

 

نەورۆز ئەحمەد ئەندامى فەرماندەیی گشتى هەسەدە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هێزەکانیان بەشێوەیەکى خێرا گەمارۆى زیندانییەکەیانداوە و پلانەکانى داعشیان تێکشکاندووە.  

  

وتیشى 10 هەزار شەڕڤان بەشداربوون لەهەڵمەتى کۆنتڕۆڵکردنەوەى زیندانییەکە، لەئیستادا پێکدادانى توند هەیە بەڵام هێزەکان بەوریاییەوە مامەڵە دەکەن ۆ ئەوەى هاوڵاتییانى مەدەنى زیانیان بەرنەکەوێت.  

  

نەورۆز ئەحمەد باسى لەوەشکرد، ژمارەیەکى زۆر چەکدارى داعش کوژراون و دواتر ژمارەکەى رادەگەیەنن.