ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، کەمی دادوەری لێكۆڵینەوە و لێکۆڵەری دادوەری و زۆری ژمارەی داواکان بوونەتە هۆی خاو بەڕێوەچوونی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە بنکەکانی پۆلیس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاسۆ شێخ ته‌ها ، به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى و وه‌فدێكى یاوه‌رى سه‌ردانى دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانیان کرد و داوا لە سەرۆکی دادگا کرا هەوڵبدرێت ژمارەی دادوەر و لێکۆڵەری دادوەری لە بنکەکانی پۆلیس زیاد بکرێت، چونکە کەمی دادوەری لێكۆڵینەوە و لێکۆڵەری دادوەری و زۆری ژمارەی داواکان بوونەتە هۆی خاو بەڕێوەچوونی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە بنکەکانی پۆلیس.
دەقى راگەیەنراوەکە:
وه‌فدێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى سه‌ردانى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانییان كرد
به‌ڕێز عه‌میدى مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها ، به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى و وه‌فدێكى یاوه‌رى سه‌ردانى دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانیان کرد‌و لەلایەن بەڕێز دادوەر جاسم جه‌زا جافر هه‌ورامییه‌وە پێشوازییان لێ‌کرا .
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا و له‌سه‌ر داواى به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى داوا لە سەرۆکی دادگا کرا كه بەپێی توانا هەوڵبدرێت ژمارەی دادوەر و لێکۆڵەری دادوەری لە بنکەکانی پۆلیس زیاد بکرێت، چونکە کەمی دادوەری لێكۆڵینەوە و لێکۆڵەری دادوەری و زۆری ژمارەی داواکان بوونەتە هۆی خاو بەڕێوەچوونی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە بنکەکانی پۆلیس.
بەشێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردنی ڕێکارەکانی ڕادەستکردنەوەی ئەو تۆمەتبارانەی کە لەدادگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق فەرمانی گرتنیان هەیە و لە هەرێمی کوردستان دەستگیر دەکرێن.
دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر هه‌ورامى ، سەرۆکی دادگا باسی ئەو ڕێکارانەی کرد و ڕایگەیاند کە بەپێی ڕێنمایی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان و لیژنەی هەماهەنگی دادوەری نێوان هەرێم و ناوەند، ئەو تۆمەتبارانە پێویستە لە ڕێگەی دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵەوە ڕەوانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بکرێنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى - ڕاگه‌یاندن و په‌یوندییه‌كان