گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لەزانکۆى سلێمانى دەستپێدەکاتەوە

2022.01.27 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
 تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لەزانکۆى سلێمانى دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

 

سەنتەری زمان و کەلتور لە زانکۆی سلێمانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test )بۆ جاری (پێنجەم) ڕادەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنتەرەکە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەوانەی کە دەیانەوێت تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست ئەنجام بدەن پێویستە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠٢٢/١/٣٠ و ڕۆژانی دوایی سەردانی سەنتەرەکە بکەن بۆ ناو تۆمارکردن.

 

1/کرێی پسوڵەی ناو تۆمارکردن ٢٥.٠٠٠ بیست و پێنج هەزار دینارە.

2/ ژمارەیەکی دیاریکراو لە ئارەزوومەندان وەردەگیرین، چونکە ژمارەی کورسیەکان دیاریی کراوە.

3/هەر لەڕێگەی ئەم پەیجەوە ئاگادارتان دەکەینەوە لەکات و شوێن و ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.

4/لەکاتی سەردانکردنتان بۆ سەنتەر پێویستە کۆپیەک لە

٭  کۆتا بڕوانامە لەگەڵ خۆت بهێنیت.

٭کۆپیەک لە پاسپۆرتت پێ بێت.

 

تێبینی: کاتی ناونوسین لە کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ٢:٠٠ دەبێت.