گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی سلێمانی:  بەفر لە سەنتەری شار دەبارێت

2022.01.27 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی سلێمانی:  بەفر لە سەنتەری شار دەبارێت

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی پێشبینی بەفربارین لە سەنتەری شاری سلێمانی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ کەمال بەرێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە رادیۆى فەرمى هاتوچۆى سلێمانى راگەیاند، لەکاتەکانی دوێنێ شەوەوە نزمە پاڵەپەستۆیەک ھەرێمی کوردستانی  گرتووەتەوەو بووەتە ھۆی باران بارین و پێشبینی زیاتر بونی بڕی دابارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاویەکان دەکرێت،  بەھۆی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد  ئەگەری بەفربارین ھەیە لەناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی.

 

وتیشی، سبەینێ شەپۆلەکە بەلاوازی بەردەوام دەبێت و ئەمرۆو سبەینێ  پلەکانی گەرما نزم دەبنەوەو لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پلەکانی گەرما دەست بەبەرزبونەوە دەکەن.