ناس کورد-
پارتى دیموکراتى کوردستان جەختدەکاتەوە دەرچوونى کاندیدەکەیان بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار مسۆگەر و 200 دەنگ بەدەستدەهێنێت، یەکێتیش جەختدەکاتەوە کە لایەنەکان کاندیدەکەى ئەوان بەپەسەند دەزانن بەو پێیەى دۆسیەى گەندەڵى لەسەر نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت ''هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه كار بۆ سه‌رخستنی كاندیدی خۆمان بۆ سه‌رۆك كۆمار و ده‌رچوونیشی مسۆگه‌ره''.
وتیشی "بۆ ئه‌و پۆسته له ده‌رگای سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ین، جیا له‌و لێکگه‌یشتنه‌ی ئێستا هه‌مانه له‌گه‌ڵ سه‌در و سوننه‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش لێکگه‌یشتنمان هەبێت و گرنگه پارتی ئاماده‌كاری بكات بۆ ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه".
شوان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته ڕوو "ئێمە سوورین لەسەر بەربژێرکردنی کاک هۆشیار زێباری و ئەگەر یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان پێوەر بێت، 180 بۆ 200 دەنگمان مسۆگەرە، ئێمە بەرچاومان ڕوونە و تێڕوانینی تەواومان هەیە".
جەختکردنەوەى پارتى لەهەوڵەکانى بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمار لەکاتێکدایە یەکێتی ئەو پۆستە بە مافى خۆى دادەنێت و دەڵێت لایەنەکان کاندیدەکەى ئەوان بەپەسەندتر دەزانن.
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ پێگەى فەرمى حزبەکەى وتى "هه‌موو كات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لای پارتی بووه، بۆیه پێویسته هه‌مووكاتیش پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی بێت، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ یه‌كێتی، ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه لایه‌نه‌كانی عیراقیش ئه‌وه‌یان ده‌وێت و رازین به‌سیاسه‌تی یه‌كێتی و كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌هه‌موو بارودۆخه‌كاندا".
وتیشى "جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی و كاندیده‌كه‌ی پارتی و كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی هیچ دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر نیه‌و دوای چوارساڵ له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆسته كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاییه‌كانی هه‌رێم و عیراق پهسهندهوهو جێی گرنگییه".