گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر و چوارچێوەى هەماهەنگى ’’کۆبوونەوەى یەکلاکەرەوە’’ دەکەن

2022.01.26 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر و چوارچێوەى هەماهەنگى ’’کۆبوونەوەى یەکلاکەرەوە’’ دەکەن

ناس کورد-

سەرکردەیەکى چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاند، موقتەدا سەدر وسەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى لەبەغدا کۆدەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عادل مانع لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "موقتەدا سەدر لەدواى گەیشتنى بەبەغدا، رۆژى پێنج شەممە لەگەڵ سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کۆدەبێتەوە".

  

پێشتر راگەیاندنى رەوتى سەدر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، موقتەدا سەدر گەیشتووەتە بەغدا، بەبێ ئەوەى هۆکارى سەردانەکەى ئاشکرابکات.  

  

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر (25-1-2022)ڕایگەیاند، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح "قایل بوو بەبێ مالیكی بەشداری لە حكومەت بكات، بەڵام دوای چەند ڕۆژێك پەشیمان بووەوە".  


سەدر لە وتارێكی ڤیدیۆیدا (25-1-2022) ڕایگەیاند، سەرەتا داوای لە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كرد بێنە نەجەف بۆ تاوتوێكردنی پێشهات و پێکهێنانی حکومەت، "بەڵام ئەوان ڕەتیان كردەوە."   

 

دواى قسەکانى سەدر، مەحمود حیانى ئەندامى چوارچێوەى هەماهەنگى بە "ناس" ى راگەیاند "گفتوگۆ ودیدارەکان دواى قسەکانى سەدر بەردەوام دەبن، بۆ یەکخستنى بۆچوونە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانى حکومەت".  

  

وتیشى "حکومەتى داهاتوو نوێنەرى سەرجەم لایەنەکان دەبێت بۆ ئەوەى بتوانێت وڵات بەرێوەببات".  

  

حیانى باسى لەوەشکرد، رەنگە لەرۆژانى نزیکى داهاتوودا رێککەوتن لەنێوان لایەنەکانى ماڵى شیعى بکرێت.