ناس کورد-
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى کوژرانى نەخشەداڕێژەرى هێرشکردنە سەر زیندانى غوێرانى لەحەسەکە راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى هاوپەیمانان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، رۆژى سێشەممە هەسەدە بۆردومانى ئەمیرێکى داعشى بەناوى عەبدورەحمان ناسراو بە دەواس کردووە لەدیرەزور، کە تێوەگلاوە لە پلاندانان بۆ هێرشکردن سەر زیندانى غوێران و کوژرانى دەبووە هۆى پەکخستنى هێرشەکە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دواى سەرکەوتنى گەمارۆدانى شوێنەکە، دەرکەوت ئەو سەرکردەیەى داعش پشتێنى بۆمبرێژکراوى بەستووە و هەڕەشەى کوشتنى خێزانەکەى دەکات ئەگەر هەسەدە بجوڵێت و وەکو پشتێنى مرۆیی بەکارى هێناون.
بەپێی بەیاننامەکە، بەهۆى مەشقى پیشەیى هێزەکانى هەسەدەوە، توانرا سەرکردەکەى داعش بکوژرێت و خێزانەکەى زیانیان پێنەگات.