گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى دەرەوەى ئێران مەرجی وڵاتەکەى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا کرد

2019.07.16 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دەرەوەى ئێران مەرجی وڵاتەکەى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، نەوتی خۆیان هەر دەفڕۆشن، بەڵام شەرەفیان هەرگیز، هاوکات مەرجی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ئاشكراکرد. . محمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کە ئێستا لە ئەمریکایە، لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی بەڕیتانی ڕایگەیاند:" ئێمە لە کۆتایدا نەوتی خۆمان هەر دەفڕۆشین، بەڵام هەرگیز شەرەفمان نافڕۆشین". . ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بەدوای ڕێگەیەکدا بگەڕێن بۆ ڕێگەگرتن لە جەنگ، چونکە لەکاتی هەر جەنگێکدا هیچ یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە بێ مەترسی نابێت. . هاوکات لە دیمانەیەکی دیکەیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێن بی سی، زەریف روونیکردەوە، بۆ ڕەخساندنی کەشی گفتوگۆ لەنێوان ئەمریکا و ئێران، پێویستە دۆناڵد ترەمپ سزاکانی سەر ئێران لابدات. . وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، ئەوە ئەمریکا بوو مێزی گفتوگۆکانی جێهێشت و ئەوان هەموو کات دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ئەو مێزە. دوێنی یەکشەممە 14ی تەمموز، جەواد زەریف بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان، تایبەت بە پرسی کەشوهەوا، چارەسەرکردنی برسێتی و گەشەسندنی ئابوری جیهان گەیشتە نیۆیۆرک.   . ئەمە لە کاتێکدایە 24 حوزیرانی ڕابردوو، ستيڤن منۆچێن وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، محمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەو ئێران دەخرێتە ناو لیستی سزادراوانەوە.   . پێشتر رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا نایەوێت جەواد زەریف بخاتە ناو لیستی سزاکانەوە بۆ ئەوەی “دەرەچەیەکی” دیبلۆماسی بۆ ئێران بهێڵێتەوە. . هاوکات میدیاکانی ئەمریکا، بڵاویان کردەوە "ڤیزای جەواد زەریف لە لایەن خودی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بڕیاری لەسەر دراوە". .