گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تەندروستى جیهانى هۆکارى خێرا هەڵکشانەوەى ئامارەکانى کۆرۆنا لەهەرێم ئاشکرادەکات

2022.01.26 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جیهانى هۆکارى خێرا هەڵکشانەوەى ئامارەکانى کۆرۆنا لەهەرێم ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

 یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ نەخۆشییە درمییە گوازراوەکان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دوبارە هەڵکشانەوەى خێراى ئامارەکانى کۆرۆنا لەهەرێم و عێراق بە چاوەڕواننکراو دانانێت و دەڵێت هۆکارەکەى بڵاوبونەوەى ئۆمیکرۆنە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چیکوێ ئیهکوایزوو کە ئێستا لەهەرێمى کوردستانە لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرمانگەى میدیا و زانیارى وتى "خێرا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و تووشبوونی خەڵک لەهەرێم و عێراق لە چەند هەفتەی ڕابردوو چاوەڕواننەکراو نەبووە و بڵاوبوونەوەی هاوشێوەمان لە دەوروبەری جیھان بینیوە کە بە زۆری پەیوەستە بە جورە نوێیەکەی کۆڕونا واتە ئۆمیکرۆن".

 

 وتیشى "ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە توانایەکی بەرزی گوازراوەى لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر هەیە، بەڵام هەواڵە دڵخۆشکەرەکە ئەوەیە ڕێژەیەکی کەمی کەوتنە نەخۆشخانە هەیە و تووشبووەکان کەمتر دەکەونە نەخۆشخانە". 

 

"بە گشتی، ئێمە ئاگادارین کە جۆری ڤایرۆسی نوێ ئەتوانێ چ بکات، بەڵام ئێمە ئامرازی نوێمان هەیە و ئەزانین چ بکەین. هەروەها ڕاسپاردەی نوێمان هەیە لە ناو ڕێکخراوەکەمان ڕێکخراوەى تەندروستیى جیهانى، بە خۆشییەوە ئێستا خەڵک پابەندی بڕیارەکانی حکومەتە هەروەک ساڵانی ڕابردوو".

 

چیکوێ دەڵێت "ئێمە هەموومان دەزانین ئەم ڤایرۆسە نوێیە چ دەکات، بویە پێویستە بزانین چوون وەڵامی بدەینەوە. ئەم ڤایرۆسە بە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە. سێ مەترسییەکانی ئەم ڤایرۆسە نوێیە ئەمانەن: ئایا توانای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر زیاد دەکات؟ ئایا ژمارەی مردن بەم ڤایرۆسە زیاد دەکات؟ ئایا ئەم ڤایرۆسە نوێیە بە دەرمانەکان و ڤاکسین نامێنێت؟ هەروەک بینیومانە و تێگەیشتووین توانای خێرابڵاوبوونەوە زیادی کردووە، ڕێژەی توشبوون بە سەختی و مردن کەمی کردووە و هەروەها تەنیا دوو ژەمی ڤاکسین بەس نییە".