ناس کورد-
هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) کۆنتڕۆڵکردنەوەى تەواوەتى زیندانى غوێرانى لەحەسەکە راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەورۆز ئەحمەد ئەندامى فەرماندەیی گشتى هەسەدە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هێزەکانیان بەشێوەیەکى خێرا گەمارۆى زیندانییەکەیانداوە و پلانەکانى داعشیان تێکشکاندووە.
وتیشى 10 هەزار شەڕڤان بەشداربوون لەهەڵمەتى کۆنتڕۆڵکردنەوەى زیندانییەکە، لەئیستادا پێکدادانى توند هەیە بەڵام هێزەکان بەوریاییەوە مامەڵە دەکەن ۆ ئەوەى هاوڵاتییانى مەدەنى زیانیان بەرنەکەوێت.
نەورۆز ئەحمەد باسى لەوەشکرد، ژمارەیەکى زۆر چەکدارى داعش کوژراون و دواتر ژمارەکەى رادەگەیەنن.