ناس کورد-
وەزیری شارەوانی رایگەیاند، ماستەرپلانی كۆیە هەموار دەكرێتەوە و پڕۆژەی شەقامی حاجی جێبەجێ دەکرێت کە شەقامی ناو بازاڕی شارەکە دەکاتە جووتساید و چەند پرۆژەیەكی دیكەش دەخرێنە بەرنامەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو پرسە ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی كانوونی دووەمی 2022، لەکۆبوونەوەى نێوان ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و تاریق حەیدەری قائیمقامی قەزای كۆیە و سەرۆكی شارەوانیی كۆیە گفتوگۆى لەسەرکرا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى شارەوانى.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکاری لە شەقامێکی بازنەیی ٣٠ مەتری بۆ ٦٠ مەتری بە دەوری شاردا و جێکردنەوەی لە ماستەرپلاندا کرا.
سەبارەت بە جوتسایدكردنی ناو بازاڕی كۆیە و جێبەجێكردنی پرۆژەی حاجی حاجی، وەزیری شارەوانی وتى ڕەزامەندی لەسەر دانانی ئەو پڕۆژەیە لە پلانی ٢٠٢٢ دراوە و هەوڵ دەدرێت کە قۆناغی یەکەمی لەمساڵدا جێبەجێ بکرێت.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دروستكردنی شارێكی پیشەسازی و جێکردنەوەی لەناو ماستەرپلان بە ڕەچاوكردنی سەرجەم ڕەگەزە ئەندازیارییەکان کرا.