گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پڵنگە بریندارەکەى باتیڤا بۆ چارەسەر رەوانەى دەرەوە دەکرێت

2022.01.26 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
پڵنگە بریندارەکەى باتیڤا بۆ چارەسەر رەوانەى دەرەوە دەکرێت

ناس کورد-

دەستەى ژینگە رایگەیاند، پڵنگە بریندارەکەى باتیڤا بۆ چارەسەر رەوانەى دەرەوەى هەرێمى کوردستان دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەستەى ژینگە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو پڵنگەی لە گوندی (زرێزە)ی سەر بە قەزای باتیفا کە پێی بەر تەڵە کەوتبوو  لە جۆری (پڵنگی فارسی)یە و پاش ئەوەی نەشتەرگەری بۆ کرا، پێیە بریندارەکەی بڕایەوە، ئێستا لە باخچەی ئاژەڵانی دهۆک لەژێر چاودێریدایە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێشنیار کراوە کە لیژنەیەک پێکبهێنرێت، بۆ چارەسەری برینەکەی رەوانەی دەرەوەی کوردستان بکرێت و دوای چاکبونەوەشی لە سروشتی خۆی و ژینگەکەی ئازاد بکرێت.