گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پاسپۆرتی هەولێر گۆڕانکاری لە کاتی دەوامدا کرد

2022.01.26 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
پاسپۆرتی هەولێر گۆڕانکاری لە کاتی دەوامدا کرد

ناس کورد-

لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەوامی فەرمی لە نوسینگەکانی پاسپۆرتی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر دەگۆڕدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (26-1-2022) هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە "سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ( نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو-نووسینگەی سۆران-نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەکشەممەوە 30/1/2022، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (8:00)ی بەیانی تاکو (3:00)ی دوای نیوەرۆیە".

 

داواش لە هاووڵاتییان دەکرێت لەکاتی دیاریکراو بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن.

 

ئەم ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک لەمەوبەر کاتی دەوام لە نووسینگەکانی پاسپۆرت گۆڕدرابوو لە کاتژمێر 2 دەستیپێدەکرد تا 6ی ئێوارە.