ناس کورد-
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگەیاند، ئه‌وان وه‌كوو ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن سوورن و "ناكرێ هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوا بخرێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌نووسیدا (26-1-2022) وتىـ "پێویستە پێش 6/11/2022 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت".
باسى له‌وه‌ش كرد، "نابێ هەڵبژاردنی سەركۆمار كاریگەری لەسەر ڕێكارە یاساییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ببێت".
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، ئه‌وان وەكوو دەستەی سەرۆكایەتیی په‌رله‌مان لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن سوورن، "ئەمە دەبێت پەیامێكیش بێت بۆ فراكسیۆنەكان تا لە نزیكترین كاتدا بگەنە ڕێككەوتن، ناكرێ هەڵبژاردن دوا بخرێت".
هێمن هه‌ورامى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، "دەبێ هەڵبژاردنێك بكەین ئەگەر لەوەی عێراقیش باشتر نەبێت، وەكوو هەڵبژاردنەكەی ئەوان بێت".