ناس كورد-
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێستۆرانتی ”تین تین”ی داخست بەهۆی ”بڕێكی زۆر پاشەڕۆی مشك و پشیلە لە شوێنی ئامادەكردنی خواردندا هەبووە”.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا (26-1-2022) دەڵێت، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بە گشتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری بەتایبەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ریستۆرانتی تین تین لەشەقامی سالم دادەخات.
دەشڵێت، لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە ریستۆرانتی تین تین بڕێکی زۆر پاشەڕۆی قرتێنەرەکان ( مشک) و پشیلە لە شوێنی ئامادەکردنی خواردنەکەیدایە، بۆیە بەفەرمانی قائیمامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.”
دواش دەكات ”لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.”