گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن’’

نەخشەی سیاسی عێراق پاش بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی 

2022.01.25 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
نەخشەی سیاسی عێراق پاش بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی 

ناس كورد_

 

پاش ڕەتكردنەوەی تانەی سەر یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەگەڕێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان و وادە دەستورییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و راسپاردنی سەرۆك وەزیران دەبنە نەخشەڕێی قۆناغی داهاتوو. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیاری دادگای فیدراڵی (25_1_2022) بۆ ڕەتكردنەوەی تانەی مەشهەدانی و خەشان لەسەر یەكەم دانیشتنی پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی دەگێڕێتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و حاكم زاملی بۆ جێگری یەكەم و شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ جێگری دووەم، ئەوانیش لە سەرۆكایەتی تا 9ی شوباتی داهاتوو وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە دانیشتنێكدا دیاری دەكەن. 

 

بەگوێرەی بەدواداچوونی "ناس كورد" لەپاش چەسپینی زۆرینەی سەدر _ بارزانی _ حەلبوسی، لایەنە ڕكابەرەكانیان رێگا چارەی بەردەمیان شكاندنی "نصاب" ی دانیشتنەكانی پەرلەمانە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ڕوونەدات بەوجۆرەی كە ئەم زۆرینەیە دەیخوازن، بەڵام تا ئێستا لایەنەكانی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە" باسیان لەوەنەكردووە هەنگاوی داهاتوویان چی دەبێت.

 

هاوكات لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕیارەكەی دادگاشدا، سەدر لە گوتارێكی تۆماركراودا لە شێوەی گفتوگۆ نهێنی و وردەكاری دانوستانەكانی خۆی لەگەڵ لایەنە شیعەكان بڵاوكردووە و تێیدا پێداگرە لەسەر واڵاكردنی دەرگا بۆ لایەنە شیعەكان بەمەرجی دووركەوتنەوە لە مالیكی. سەدر لە سۆنگەی براوەوە بانگهێشتی ڕكابەرەكانی دەكات لەگەڵیدا بەشداربن لە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی و پێداگریشە لەسەر ئەوەی لە ناو شیعە و سوننە و كورددا دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن هەبن، ئەمەش پێشهاتێكی نوێیە لەناو پرۆسەی سیاسی.

 

سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراو كە ڕكابەرییەكەی لەنێوان د. بەرهەم ساڵح و هوشیار زێباریدایە لەماوەی 15 رۆژدا لە ڕۆژی هەڵبژاردنییەوە سەرۆك وەزیرانی لیستی زۆرینە ڕادەسپێرێت و ئەویش لەماوەی 30 ڕۆژدا حكومەت پێكدەهێنێت، بەم پێیەش تا كۆتاییەكانی ئازار دوا وادەی دەستورییە بۆ كەوتنە سەرپێی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران، لە حاڵەتێكدا ئەگەر كێشە و گرفتی سیاسی نەیەنە پێش.