ناس کورد-
نرخى نەوت گەیشتە ئاستێکى پێوانەیی و بەربەستى 88 دۆلارى بڕى، ئەوەش بەهۆى چەند هۆکارێکەوە کە یەکێکیان گرژییەکانى روسیا و ئۆکرانیایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت $1.93 دۆلار و بەرێژەى 2.2% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 88.20 دۆلار، هەروەها نەوتى تەکساس بە 85.60 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکارى هەڵکشانى نرخى نەوت پەیوەندیدارە بە بوونى ترس لەبارەى گرژییەکانى ئۆکرانیا و روسیا، هەڕەشەکانى سەر ژێرخانى ئابورى ئیمارات، ململانێکانى ناو ئۆپیک بۆ زیادکردنى ئاستى بەرهەمهێنان.