ناس کورد-
پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دەبێتە هۆی خێراتر بوونی هەنگاوە دەستوورییەكان و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسیی عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەحمود محەمەد وتەبێژى پارتى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "بڕیاری ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ویلائی وەستاندنی كاتیی كاری دەستەی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، بە یاسایی و دەستووریزانینی دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارێكی لە شوێن خۆی و ئیجابی بوو".
وتیشى "ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی خێراتر بوونی هەنگاوە دەستوورییەكان و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر ڕێڕەوی سرووشتی و دروستی خۆی بڕوات".