ناس کورد-
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، لەکاتى چوونى شاندى هاوبەشەکەیان لەگەڵ پارتى بۆ بەغدا، هەوڵدراوە شاندى یەکێتى "ناچار بکرێن" بەواژۆکردنى وەرەقەى رێککەوتنى نێوان بارزانى و حەلبوسى و سەدر و خەنجەر، بەڵام ئەوان رەتیانکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زوبێر عوسمان بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت "كاتێك وەفدی هاوبەش لەبەغدا بوون و لەهەولێر لەنێوان بارزانی و حەلبوسی و خەنجەرو سەدردا رێككەوتن كراوە، هەوڵدرا وەفدی یەكێتی ناچاربكرێت بۆ ئیمزاكردنی ئەو وەرەقەی رێككەوتنە، كە هیچ داخوازیی و داواكارییەكی رەوای خەڵكی كوردستانی تێدا نەبووە".
وتیشى " وەفدەكەی یەكێتی رەتیكردوەتەوە وەرەقەكە ئیمزا بكات، چونكە پێشتر پارتی و بەشێك لەشیعەكان و سوننەكان رێككەوتنیان لەسەركردوە كە هەمووی بەرژەوەندی تایبەتە، دەیانویست یەكێتیش بۆ پەرتكردنی ماڵی شیعەكان و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانیش یەكێتی پەلكێش بكەن، بەڵام یەكێتی ئەوەی نەكرد".
زوبێر عوسمان باسى لەوەشکرد، دوای كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاردرا وەفدی یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بچێتەوە بەغداو داواكارییەكانی یەكێتی و كورد بگەیەننە لایەنە عیراقییەكان.