ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو کەسى بە تۆمەتى دزیکردن راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەدوو چالاكی جیاداو لە لایەن هەردوو نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین و كوردسات، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كەیەكێك لەو تۆمەتبارانە لەكاتی دزیكردندا دەستگیركراوەو بڕێك مادەەی هۆشبەری پێبووە، تۆمەتبارەكەی تر دزی لە چەند ماركێتێكی ناوشاری سلێمانی كردووە .
دەقى راگەیەنراوەکە:
لەدوو چالاكی جیاداو لە لایەن هەردوو نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین و كوردسات ، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كەیەكێك لەو تۆمەتبارانە لەكاتی دزیكردندا دەستگیركراوەو بڕێك مادەەی هۆشبەری پێبووە ، تۆمەتبارەكەی تر دزی لە چەند ماركێتێكی ناوشاری سلێمانی كردووە.
لەچالاكییەكدا و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێك لەكاتی دزیكردندا دەستگیركرا و لەكاتی دەستگیركردنەكەشیدا بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە ، لەئێستادا تۆمەتبار ( ك ، أ ، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
لەچالاكییەكی تردا و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراوە كە دزی لە چەند ماركێتك كردبوو و پێشتریش لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیركراوە.
تۆمەتبار ( ش ، غ ، م ) بەبڕیاری بەڕێز داوەر و بەپێی ماددەی 446 ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان