ناس كورد-
کەمال محەمەد، ساڵح وەزیری کارەبا کێشەی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای لەگەڵ کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان تاوتوێ کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكە (25-1-2022)، باسیان لەم بابەتانەی خوارەوە کرد:
- چارەسەرکردنی کێشەی سوتەمەنی بۆ وێستگەی خەبات.
- راکێشانی بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشێ.
- دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ سوود وەرگرتن لەو گازە سروشتییەی کە لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بە فیڕۆ دەچێت.