ناس کورد-
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر سوپاسی دادگای فیدڕاڵیی عێراقی کرد و ڕایگەیاند، بەردەوامن لەسەر دروستکردنی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق فەرمانی هەڵپەساردنی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا بە دهستوریبوون و یاسایبوونى یهكهم دانیشتنى پهرلهمانى عێراق.
سەدر لە تویتێکدا (25-1-2022) ڕایگەیاند، "جارێکی تر دادی عێراقی سەربەخۆیی و پاکی خۆی سەلمان، هەروەها نەچەمایەوە بۆ فشارە سیاسییەکان، سوپاس بۆ داد، بەوشێوەیە نیشتمانەکان بنیاد دەنرێن."
دەشڵێت، "ئێمە بەردەوامین لەسەر دروستکردنی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی و دەرگاشمان واڵایە بء هەر کەسێک کە هێشتا ئومێدی خێرمان پێیەتی."