ناس کورد-
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێک لە لیواکان دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبەینێ چوارشەممە 26-1-2022، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێک لە لیواکان دابەش دەکرێت.
هاوکات بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.