ناس کورد-
دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق فەرمانی هەڵپەساردنی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا بە دهستوریبوون و یاسایبوونى یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دادگاکە (25-1-2022) لە دانیشتنێکدا سكاڵاكانی مه‌حمود مه‌شهدانی و باسم خشانی له‌سه‌ر پرسی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی ڕەتکردەوە و كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات.
هەر لە دانیشتنەکەدا، عالیه نوسیهف و عەتوان عەتوانی سكاڵایان له دادگایی فیدراڵی تۆماركرد دژی یه‌كه‌م دانیشتنی پەرلەمان و ده‌ڵێن نه‌ده‌بوو خالد ده‌راجی، دووەم سەرۆکی تەمەن دانیشته‌كه به‌ڕێوه‌ببات.
دواتر دادگاکە ئه‌نجامی سكاڵاكه‌ی ئەو دوو پەرلەمانتارەی دواخست بۆ 1-2-2022.