گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەکتەب سیاسییەکی یەکێتی: هەموو ئەگەرەکان کراوەن

2022.01.25 - 12:49
App store icon Play store icon Play store icon
مەکتەب سیاسییەکی یەکێتی: هەموو ئەگەرەکان کراوەن

ناس کورد-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەگەر پارتی سوربێت لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار هەموو ئەگەرەکان کراودەبن و باس لە کشانەوەی یەکێتیش لە حکومەتی هەرێم دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆڵا تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (سێشەممە 25-1-2022) ڕایگەیاند، "بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ پارتی هەمانە پۆستی سەرۆک کۆماری مافی یەکێتییە و هێشتاش ڕێککەوتنی ستراتیژیی پارتی و یەکێتی هەڵنەوەشاوەتەوە." 

 

وتیشی، "کاتێک پۆستەکە مافی ئێمەیە مافی خۆشمانە کێ کاندید دەکەین، ناکرێت پارتی دەستوەردان لەوەدا بکات، جگە لەوەی ئەوان ئاگاداریش بوون لەوەی کە ئێمە کاک بەرهەم کاندید دەکەین و گفتوگۆمان هەبووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێموانیە کێشەکە دکتۆر بەرهەم بێت، بەڵکو ئەوان پۆستەکەیان دەیەوێت و دەیانەوێت پۆستەکە لە یەکێتی وەربگرن و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێککەوتنیان کردووە، ئەوەشیان بە تاکلایەنە و بەبێ گەڕانەوە بۆ یەکێتی کردووە." 

 

لەبارەی ڕەنگدانەوەی کێشەکانی پارتی و یەکێتی لە هەرێم، پۆڵا تاڵەبانی باسی لەوەکرد، "بێگومان ڕەنگدانەوەی لەسەر ناوخۆی کوردستانیش دەبێت و هەموو ئەگەرەکان کراوەن بۆ بڕیاردان، بەڵام هیوادارین دۆخەکە زیاتر تەشەنە نەکات و کێشەکان چارەسەر بکرێت." 

 

دەربارەی کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت و پرۆسەی سیاسیی هەرێم، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند، "ئەو بڕیارە سەرکردایەتی یەکێتی دەیدات و پێویستی بە کۆدەنگی هەیە."