ناس کورد-
سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە هەولێر و سلێمانی جیاوازە و لە هەولێر زیاتر لە کاتژمێر زیاتر کارەبا دەدرێت بە هاووڵاتیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا (سێشەممە 25-1-2022) ڕایگەیاند، "تێکڕای کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک جیاوازە."
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیکردووەتەوە، لەم مانگەدا تاوەکو 23ی مانگ، تێکڕا پێدانی کارەبای ڕۆژانە بەمشێوەیە بووە:
هەولێر؛ 11:17 کاتژمێر
دهۆک؛ 10 کاتژمێر
سلێمانی؛ 8 کاتژمێر