ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌ڕێگه‌ى نوشته و فاڵ گرتنەوه‌وه فێڵیان له‌هاوڵاتیان كردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (سێشەممە 25-1-2022) ڕایگەیاند، "دواى ئه‌وه‌ى هاووڵاتییه‌ك سكاڵاى له‌بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا تۆماركرد له‌دژى سێ تۆمه‌تبار كه له ڕێگه‌ى نوشته و فاڵ گرتنەوەوە فێڵى لێكراوه و بڕى 600 دۆلاریان لێسه‌ندووه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ستپێكردوو دواى وه‌رگرتنى بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت که فێڵیان له‌هاوڵاتیان كردووه و له‌ڕێگه‌ى په‌یجێكه‌وه له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك هاوڵاتیانیان فریوداوه ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ئێستا تۆمه‌تباران، ه ، م ، ع له‌دایكبووى 1993، ه ، م ، ع له‌دایكبووى 1991، ر، ن ، م له‌دایكبووى 1991، بە بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه."