ناس کورد-
شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغدا و تەوەری سەرەکی سەردانەکەش کۆبوونەوەیە لەگەڵ لایەنەکان بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەئێستادا یەکێتی و پارتی هیچ ڕێککەوتنێکی ئاشکرایان لەبارەى پۆستی سەرۆککۆمارەوە نییە کە بەرکەوتەی کوردە، هەردوو لایەنیش کاندیدی جیاوازیان هەیە کە بریتین لە بەرهەم ساڵح (یەکێتی) و هۆشیار زێباری (پارتی) و هەردوولا بڕیاریان داوە هەوڵی بەدەستهێنانی بدەن.
بافڵ تاڵهبانی لە کۆبوونەوەی دوێنێی سەرکردایەتی جەختی کردەوە کە "یهكێتی مافی خۆیهتی پۆستی سهرۆككۆمار به ئیستیحقاقی كوردو یهكێتی بزانێت".
دوای کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی یەکێتی، وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، "یەکێتی یەکڕیزی کوردی لە بەغدا تێکدا و لەبارەی بابەتی سەرۆككۆماریش دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو پۆستە ئیستحقاقی گەلی كوردستانە و تەنیا موڵكی لایەنێك یان كەسێكی دیاریكراو نییە."
پاش ئەوە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەڵامی ڕاگەیاندراوەکەی وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، "هیچ کات ڕێککەوتنی کۆنکرێتمان لەگەڵ پارتی نەبووە، بەڵام ئێستاش لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی دەرگای گفتوگۆمان دانەخستووە و بەمەرجێ بۆ رێککەوتنێکی کۆنکریتی بێت."