ناس کورد-
شانەى میدیاى ئەمنى عێراق خاپورکردنى ١٠ پێگەى داعشى لەپرۆسەیەکى سەربازیدا لە سنورى عوزێم لەپارێزگاى دیالە راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى شانەى میدیاى ئەمنى، ئۆپراسیۆنەکە لەناوچەى حاوى عوزێم ئەنجامدراوە کە تێیدا سێ ژێر زەمین و ١٠ پێگە خاپورکراون.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان هەروەها پێنج بۆمبى چێنراو و سێ رومانەیان دۆزیوەتەوە لەگەڵ چەند چەکێکى دیکە.