گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی دەوامی فەرمانبەران لە شارێکی هەرێم بڕیاری نوێ دەرکرا

2022.01.24 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دەوامی فەرمانبەران لە شارێکی هەرێم بڕیاری نوێ دەرکرا

ناس کورد-

قائیقامی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە دەوامی فەرمانبەران لە قەزاکە ئاسایی دەبێتەوە و پشوو کۆتایی دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "سبەینێ سێشەممە 25-1-2022 پشووی فەرمی لە قەزاکە کۆتایی دێت و دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە." 

 

بڕیارەکە لەکاتێکدایە، کە ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە قەزاکە 16 پلە لەژێر سفری سەدییەوە بووە، زانا ڕەحمان ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر چاوەڕوانی پلەی گەرمی بکەین ئەوا تاوەکو نزیکی بەهار لە پێنجوێن هەر لەژێر سفرەوە دەبێت و ناکرێت هەمووی بکرێت بە پشوو، بەڵام تا ڕادەیەک ئێستا هاتوچۆ ئاساییە." 

 

قائیمقامی پێنجوێن باسی لەوەشکرد، "کارەبای قەزاکەمان ئاسایی بووەوە و کرایەوە بە 24 کاتژمێر کە ئەوە زۆر گرنگ بوو بۆ دۆخی هاووڵاتیان." 

 

دوێنێ یەکشەممە 23-1-2022 قائیقامی پێنجوێن لە ڕێگەی "ناس کورد"ەوە ڕایگەیاند کە دۆخی قەزای پێنجوێن لە کارەساتدایە و سەرەڕای ئەوەش کارەبای قەزاکە کەمکراوەتەوە و دۆخی هاووڵاتیان زۆر خراپە، هەر لەدوای ئەوە کارەبای سلێمانی بڕیاری دا کە کارەبای قەزاکە ئاسایی بکاتەوە.