گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سێدارە و گەمارۆ..دوا زانیارى لەسەر شەڕى زیندانەکەى حەسەکە

2022.01.24 - 15:11
App store icon Play store icon Play store icon
سێدارە و گەمارۆ..دوا زانیارى لەسەر شەڕى زیندانەکەى حەسەکە

ناس کورد-

 

هێزەکانى سوریاى دیموکرات بەپشتیوانى ئاسمانى ئەمەریکا گەمارۆى سەر زیندانى غوێرانیان چڕکردووەتەوە کە داعش هێرشیکردووەتە سەر، لەکاتێکدا ئەو رێکخراوە لەهەوڵى رێکخستنەوەى ریزەکانیدایە بە زیندانییە هەڵهاتووەکان لەرێگەى توندترین شەڕەوە لەماوەى چەند ساڵێکدا کە لەئێستادا بەڕێوەدەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێکدادانەکە ئێوارەى یەکشەممە کەمێک خاوبوونەوەى بەخۆوە بینى، بەڵام هێشتا ترس لەسەر چارەنوسى سەدان منداڵى ناو زیندانییەکە هەیە، لەکاتێکدا چەکدارانى داعش بەردەوامن لەهێرشکردنە سەر شەڕڤانان، ئەوەش بەپێی پێگەى حورە.

 

هێزەکانى سوریاى دیموکرات، بەکارهێنانى منداڵان لەلایەن داعشەوە وەک بەربەستى مرۆیی کە ژمارەیان 700 کەسە بە رێگرى گەورەى بەردەم پێشڕەوی هێزەکانى دادەنێت.

 

لاى خۆیەوە، داعش گرتەیەکى ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا چەکدارەکانى لەسەرووى ئەو کەسانەوە وەستاون کە لەناو زیندانییەکەدا دەستگیرکراون و دەڵێت ئەوانە شەڕڤانانى هەسەدەن. بەڵام هەسەدە دەڵێت ئەوانە لەچێشتخانەى زیندانییەکەدا کاریان کردووە.

 

بەپێی ئامارەکانى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ، تا ئێستا لەنێوان 500 بۆ 600 داعش لەناو زیندانییەکەدان و ئەو رێکخراوە زیاتر لە 50 پاسەوان و کارمەندانى زیندانییەکەى بەبارمتەگرتووە.

 

روانگەى سورى دەڵێت، چەکدارانى داعش لەرێگەى بڵندگۆوە هەڕەشەى لەسێدارەدانى سەرجەم بارمتەکان دەکەن لەناو زیندانییەکەدا.

 

هێرشەکەى داعش بۆ سەر زیندانى غوێران بە گەورەترین و توندترین دادەنرێت لەو کاتەوە کە لە ئازارى 2019 شکستهێنانى تەواوى ئەو رێکخراوە راگەیەنرا.

 

هێرشەکە بە هەوڵێک دادەنرێت بۆ بەرزکردنەوەى ورەى شوێنکەوتووانى داعش لەرێگەى گەڕانەوە بۆ یەکێک لە تاکتیکەکانى رێکخراوەکە کە خۆى دەبینێتەوە لە هەڵهاتنى زیندانی، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى وۆل ستریت جۆرناڵى ئەمەریکى.

 

هەسەدە دەڵێت، 112 چەکدارى داعشى کوشتووە کە هێرشیان کردووەتە سەر زیندانییەکە، لەکاتێکدا داعش بانگەشەى هەڵهاتنى 800 زیندانى دەکات، بەبێ ئەوەى هیچ بەڵگەیەک لەو بارەیەوە بخاتەڕوو.