گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەکتەب سیاسیەکی یەکێتی: پارتی پاشقولی لە ئێمە نەگرت

2022.01.24 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
مەکتەب سیاسیەکی یەکێتی: پارتی پاشقولی لە ئێمە نەگرت

ناس کورد- 

بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی  و هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبەکە ڕایگەیاند، ڕاگەیەنراوەکەی ئەمڕۆی پارتی سەرلەبەری چەواشەکارییە و دەشڵێت، با پارتی ناوەڕۆکی بەرنامەکەی خۆی ئاشکرا بکات، بزانن چ دەستکەوتێکی بۆ گەلی کورد تێدایە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (دووشەممە 24-1-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "کۆی ڕاگەیەنراوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان چەواشەکارییە، باسی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی دەکرێت، ئەوە دەستکەوت نییە هەر دەبێت کۆبوونەوە هەبێت خۆ بە ئیمەیڵ گفتوگۆ ناکەن." 

 

وتیشی، "پارتی لە بەغدا وەرەقەیەکی داوەتە یەکێتی وتویەتی واژۆی بکەن، واژۆشی ناکەنە هەر ئەوەیە، بەڵام یەکێتی ئەوە قبوڵ ناکاتو هیچ حزبێکی سیاسیش بەوشێوەیە کاری سیاسی ناکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو وەرەقەیەی کە پارتی هێناویەتی و چەند خاڵێکی تێدایە و بە دەستکەوت دەیفرۆشێتەوە، با بیهێنن ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا بکەن بزانین چ دەستکەوتێکی بۆ گەلی کورد تێدایە." 

 

ستران عەبدوڵا باسی لەوەشکرد، "پارتی پاشقوڵی لە یەکێتی نەگرتووە لە یەکڕیزیی کوردی گرتووە.