گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کە زانی کوڕە خۆشەویستەکەی خیانەتی لێدەکات بەشێوەیەکی سەیر تۆڵەی لێکردەوە

2022.01.24 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
کە زانی کوڕە خۆشەویستەکەی خیانەتی لێدەکات بەشێوەیەکی سەیر تۆڵەی لێکردەوە

ناس کورد-

ئافرەتێکی بەڕیتانی دوای ئەوەی خۆشەویستەکەی خیانەتی لێدەکات، بەشێوەیەکی سەیر تۆڵەی لێدەکاتەوە و لەڕێگەی هەژماری ئەمازۆنەکەیەوە چەندین فیلم بە بەهای 700 دۆلار دەکڕێت و شەوان بە سەیرکردنی فیلمەکان بە پێکەنین و خۆشی بەسەر دەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لۆرین لیلی و ناسان سمیس ماوەی دوو ساڵ بوو پێکەوەبوون، بەڵام رۆژێک لۆرین گومان دەکات کە خۆشەویستەکەی خیانەتی لێدەکات، دوای ئەوەی کە گومانەکەی دەسەلمێنێت و بۆی دەردەکەوێت کە خیانەتی لێدەکات، لە ماڵ دەیکاتە دەرەوە. 

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "میرەر"ی بەڕیتانی، لۆرین دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لە ماڵەوە بە گریان و خەم بەسەر دەبات، بیری دەکەوێتەوە کە هەژماری ئەمازۆنی خۆشەویستەکەی لایە و دەتوانێت بەکاریبهێنێت. 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لۆرینی 29 ساڵ بڕیار دەدات تۆڵە لە خۆشەویستەکەی بکاتەوە و لەڕێگەی هەژمارەی ئەمەزۆنەکەیەوە بە بەهای 700 دۆلار فیلم دەکڕێت و بە سەیرکردنی فیلمەکان و پێکەنین شەوەکانی بەسەربردووە. 

 

لۆرین دەڵێت، "پەشیمان نیم لەوەی کردوومە و چێژم لەو کاتانە بەسەر دەبرد."